AP ١٤٠٥ خەرمانان ٩ ١٠:٤٤

ئەرتەشی ئێران بنکەی ئەلمەنهەدی ئیماراتی خاپوور کرد

ئەرتەشی ئێران بنکەی ئەلمەنهەدی ئیماراتی خاپوور کرد

بنکەی "ئەلمەنهەد"ی ئەمریکی لە ئیمارات لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەشەوە کرایە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاردانەوە بە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی دوژمنی دەستدرێژکار و لە تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدە ئازاکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و خەڵکی بێتاوانی ئێران لە دوورگەی لارک، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەقەی دەیان درۆنی وێرانکەر شوێنەکانی هێلیکۆپتەر و هێزەکانی سوپای ئەمریکای منداڵکوژی لە بنکەی "ئەلمەنهەد" لە ئیمارات کردە ئامانج .

بنکەی "ئەلمەنهەد"ی ئەمریکی لە ئیمارات کە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەشەوە کراوەتە ئامانج یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی پاڵپشتی ئاسمانی و جووڵەی هێزە بیانییەکانە.

بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش بە ئاماژەدان بە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی دوژمن بۆ سەر دوورگەی لارک، ڕایگەیاند: شەڕڤانانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی بەردەوام و پاراستنی خاکی ئێران تا نەهێشتنی هەڕەشەی دوژمن لە ناوچەکە وەستاون و تۆڵەی خوێنی هەموو شەهیدانی شەڕی سەپێنراو لە هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا دەکەنەوە.

News ID 60316

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha